ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، هیراد بەهمەنی، دانیشتووی شاری سنە، لە ماڵەکەی خۆی لە جووتسایدی شەبلی ئەو شارە ڕفێندرا.
هەروەها دوو ڕۆژ پێشتر، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەز، ئازاد فەلاتی دانیشتووی حاجی ئاوا لە شاری سنە، لە دوکانەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، هەتا ئێستا نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێ بەریبوون.
بەپێی ئامارەکان لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.