فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری زیندانیەکی سیاسی
یەکشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۱   |  03-07-2022

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “ئیدریس فەقیهی” پاش ١١ مانگ لە دەستبەسەركرانی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌ له‌ شاری ورمێ، چاره‌نووسی نادیارە.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، “پاش دەسبەسەرکردنی ‘ئیدریس” لە گوندی “عیلم ئاوا”ی شاری بۆکان و گواستنەوەی بۆ گرتووخانه‌ی “ئەلمەهدیی” ورمێ، هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان ئیزنی چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بەو زیندانییە نەداوە. شایانی باسه‌ كه‌ ‘ئیدریس فه‌قیهی” بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “علم ئاوای’ بۆکان، بە برینداری كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم و بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی زیندانی بۆکان و ورمێیان کردووە، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتووە.