چارەنووسی نادیاری لاوێکی برینداری خەڵکی شاری سنە دوای دەستبەسەرکرانی
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022
ڕۆژی هەینی، ٦ی خەزەڵوەر، زانا مەنسووری، خەلکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە گەڕەکی “مسکن مهر”، لە کاتێکدا پێشتر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بە سەختی بریندار ببوو، ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە. هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو لاوە ٢٠ ساڵە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و بارودۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە.
شایانی باسە کە زانا مەنسووری، پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، دوای ناسینەوەی لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری شەقامەکانی شار، لەو هۆتێلەی کە تێیدا دەمایەوە لە نارمەکی تاران لەلایەن ڕژیمەوە دەستەبەسەرکرا. بەپێی زانیارییەکان، زانا دوای دەستبەسەرکرانی لە تاران بە دانانی بارمتەی ٧٠ ملیۆن تمەنی، ئازادکرابوو.