فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەسعەد ئەرهەنی، خەڵکی گوندی “سەرگیز”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەسەر ڕێی گوندی لەدایکبوونی خۆی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە، ١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کامران عەزیزی و خەڵکی گوندی “قەرەسەقەل”ی سەر بە شاری شنۆ، بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.