فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراو دوای ٥٠ ڕۆژ
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022

چارەنووسی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێشتا نادیارە. ڕۆژی هەینی، ١ی ڕەزبەر، محەممەد ڕەزا قەیتەرانی تەمەن ٢١ ساڵ لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەسبەسەر کرا. لەو کاتەوە تا ئێستا، بارودۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەو لاوە نەزانراوە.
بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی بێ ئەنجام ماوەتەوە و دەزگا حکومەتییەکان هیچ وەڵامێکیان لەم بارەوە پێ نەداونەتەوە.
بارودۆخی تەندروستی ئەو لاوە، وەک زۆربەی دەسبەسەر کراوانی دیکەی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی خەڵک، کە بە ئەگەری زۆرەوە لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدان، لە مەترسی جددی دایە.