فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراو لە زیندانی فەشافوویە
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023

هاووڵاتییەک بە ناوی پەرهام پەروەری خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە “موحارەبە” تۆمەتبار کراوە؛ پێنج مانگە لە زیندانی فەشافوویە دەستبەسەرە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە کاتێکدا لە شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆی، لەنێو ئاپۆرای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵکی شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە لێدان و بێڕێزی پێکراوە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.