چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان
چوارشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۱   |  01-03-2023
چارەنووسی جەعفەر عەزیزی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕینی ٢ مانگ لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا، ئەم هاووڵاتییە هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و تەنانەت هیچ دڵنیایەک سەبارەت بە پارێزراوی گیانی ناوبراو بوونی نییە.
جەعفەر عەزیزی، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری بۆکان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
پێشینەی ناوەندەکانی ڕژیم لە ئەشکەنجە و ڕفاندنی زۆرەملێ، نیگەرانی جددی بنەماڵەی ڕفێندراوان و دەستبەسەرکراوانی چەند مانگی ڕابردووی لێکەوتووەتەوە.