فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراوی خەلکی پیرانشار دوای چوار مانگ
سێشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۲   |  25-04-2023

وەفا ڕەسووڵی‌ ئازەر، خەڵکی پیرانشار لە کاتێکدا کە لەژێر ئەشکەنجەدا زیان بە گورچیلە و میزڵدانی گەیشتووە، چوارەمین مانگ لەدەستبەسەرکرانی لە بەندیخانەی نەغەدە تێدەپەڕێنێت.

شایانی باسە کە، دوای بەڕێوەچوونی چەند خولێکی دادگاییکردنی ناوبراو لە دادگای ئینقلابی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەژێر ئەشکەنجە و گوشارێکی زۆردابووە و ناچار لەژێر ئەشکەنجەدا دانی بەو شتانەدا ناوە کە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بۆی نووسراوە. بەڵام دواتر ئەم هاووڵاتییە لە دادگادا ڕایگەیاندووە کە هەموو ئەو دانپێدانانەی لە ڕاستای ڕێبەریکردنی خۆپیشاندانەکان و هێرش بۆسەر ماڵی ئەندامانی سوپای پاسداران، لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە وەفا ڕەسووڵی ‌ئازەر لە هەموو ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافە سەرەتاییەکانی دیکە بێبەریبووە.
وەفا ڕەسووڵی‌ ئازەر لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری پارەکە، لە بەرانبەر ئازادکردنی باوکی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بارمتە گیرابوو، خۆی ڕادەستکردبوو کە ڕاستەوخۆ بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابووەوە.