فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراو لە شاری شووت
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023

پێنج ڕۆژە لاوێک بە ناوی ئیسلام سەبزی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شووت لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیسلام سەبزی، بنەماڵەی ئەم لاوە دەستبەسەرکراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان نییە و ناوەندەکانی ڕژیم نکۆڵییان لە دەستبەسەرکردنی ئەو لاوە کردووەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژ، ئیسلام سەبزی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شووتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.