فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری لاوێکی دەستبەسەرکراوی خەلکی جوانڕۆ
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024

چارەنووسی لاوێکی  خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی خەلیل بەدری ٣٠ساڵ تەمەن، لە دوای زیاتر لە ٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە ناڕوونی ماوەتەوە. خەلیل بەدری لە رێگای نێوان شاری جوانڕۆ بۆ كرماشان دەستبەسەر كراوە و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە، سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ڕوون نەبۆتەوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری جوانڕۆ هیچ جۆرە وەڵامێکیان بە بنەماڵەی خەلیل بەدری نەداوەتەوە و ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری لای بنەماڵەی ناوبراو درووستکردووە.