“ماشەڵا کەرەمی”، باوکی “محەمەدمێهدی کەرەمی”، لاوێک کە لە ناڕازییە سەراسەرییەکاندا لەسێدارەدرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراوە.
ئەم باوکە دادخوازە لە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا لە کاتی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەیان لە کەرەج دەستگیر کرا و دوای چەندین ڕۆژ دەرکەوت بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گوازراوەتەوە.
لە کاتی دەستگیریی ماشەڵا کەرەمی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانیان لەوانە لاپتۆپ و مۆبایلەکەی ئەو و بنەماڵەکەیان زەوت کردوو و لەگەڵ خۆیان بردیان. تەنانەت حیساب بانکییەکانی ماشەڵا کەرەمی و بنەماڵەکەیان داخستووە.
لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دوو جاری دیکە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم بنەماڵە دادخوازە و مداڵەکانی محەمەدمێهدی کەرەمیان تێکشکاندووە و زەرەر و زیانێکی زۆریان لە ماڵەکەیان داوە، بە شێوەیەک کە هاوسەر و کوڕەکەیتریان ناچار بوون ماڵەکەیان بەجێبهێڵن.
ماشەڵا کەرەمی لە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەجەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گوازراوەتەوە.
ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بە سەر دەستبەسەر بوونیدا هێشتا لە زیندان چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە خراوەتە پاڵی، لە ئارادا نییە.
جگە لە ماشەڵا کەرەمی، هێزە ئەمنییەتییەکان، “ئەمیرحوسەین کوهکەن” پارێزەرەی بنەماڵەی محەمەدمێهدی کەرەمیان دەستگیر کردووە و ئەویش نزیکەی دوو مانگ دەبێت چارەنووسی نادیارە.