چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیەکی خاڵکی مەریوان
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی ” نێ ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ستار ئەرژەنگی تەمەن ٢٦ ساڵ هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە. ستار ئەرژەنگی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ستار ئەرژەنگی لە سنووری باشماخ سەرقاڵی کرێکاری بووە. سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.