فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هەڵسووراوێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022

لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاویه‌وه‌ هەتا ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی “ئیدریس فەقیهی”، خەلکی شاری سنە و زیندانی سیاسی کە لە ناوچەی بۆکان بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە بۆ بینینی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕێکەوتی دەستبەسەرکردنی “ئیدریس فەقیهی” هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەكه‌ی بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە، بنەماڵەی “فەقیهی” بەردەوام بۆ بینینی کوڕەکەیان لە شاری سنەوە دەچنە ورمێ و بە بێ ئەوەی چاویان بە کوڕەکەیان بکەویت دەگەڕێنەوە. شایانی باسه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانەوە تەنیا پێیان ڕاگەێندراوە کە کوڕەکەیان زیندووە و گیانی لەدەست نەداوە.