فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هەڵسووڕاوێکی دەستبەسەرکراو لە شاری سنە
سێشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۱   |  08-11-2022

باران ساعێدی، هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنیدا، هەتا ئێستا ئازاد نەبووە و چارەنووسی نادیارە. ناوبراو ڕێکەوتی ۲۹خەرمانان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی ئیسلاح و پەروەردەی سنە گواستراوەتەوە. ئەم هەڵسووراوە مەدەنییە لەم ماوەیەدا لە دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.