چارەنووسی نادیاری پێنج هەڵسووراوی کرێکاریی و مەدەنی شاری بانە
شەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۱   |  04-06-2022
ماوەی ٤٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی پێنج هەلسووراوی کرێکاری و مەدەنی شاری بانە کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون تێدەپەڕێت، بەلام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئەو هەوالانەی بەدەستمان گەیشتوون، بنەماڵەی ئەو پێنج چالاکوانه پاش تێپەڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سهبارهت به چارەنووسی ئازیزانیان نیە. بەپێی ئەو هەواڵە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو بەندکراوانە لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیەوە هەواڵی سەڵامەتی خۆیان بە بنەماڵەکەیان ڕایگەیاندووە بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر بوونیان نەکردووە.