سەبارەت بە چارەنووسی ٨ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “ئەحمەد مامزادە، ئەبووبەکر مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، ڕزگار بابامیری، جەلیل مەولوودی و جەوانمەرد مام خوسرەوی”، پاش ٥ مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە. ئەم ٨ هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون. هەروەها ئەم ٨ کەسە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ورمێ، کەوتوونەتە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانەوە. هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەم ٨ هاووڵاتییە بە بنەماڵەکانیان خۆیان بواردووە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکانی بەدواوە بووە. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.