فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری سنە
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لەسەروبەندی ٢٦ی ڕێبەندان، دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سنە، بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە، لە ئاستێکی بەربڵاو هەستاون بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی.
هەواڵی گەیشتوو ئاماژە بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تراکت و پووستێری تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شوێنە گشتییەکان و گەڕەکەکانی وەک کەمەربەندی، شەقامی ٢٥ میتری و مەیدانی ئەڕتەش کردووە. پێویستە بوترێ کە تراکتەکان بە وێنەی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لەوانە “کاک حەمە حسێنی کەریمی” و وێنەی مێژوویی بزووتنەوەی ژینا و درووشمی شۆڕشگێڕانە و کرێکاری نەخشێندرابوو.