چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە ئاوایی ئەویهەنگ
هەینی ۲۷-۱۱-۱۴۰۲   |  16-02-2024
بەپێی هەواڵێک کە بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سنە، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، لە ئاستێکی بەربڵاو هەستاون بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی.
هەواڵی گەیشتوو ئاماژە بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تراکت و پووستێری تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە ئاوایی ئەویهەنگ و دەورووبەری دەکات. پێویستە بوترێ کە تراکتەکان بە وێنەی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لەوانە “کاک حەمە حسێنی کەریمی” و درووشمی شۆڕشگێڕانە و کرێکاری نەخشێندرابوو.