فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چالاکێکی بواری مافی منداڵان لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمدا ئێرانی بەجێهێشت
پێنجشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۲   |  11-01-2024

فایەق ڕەسووڵی، تەمەن ٤٣ ساڵ و لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی ئەدەبی پیرانشار (چرا) لە ساڵی ١٣٧٧ ، ئەنجوومەنی “بۆ منداڵان” لە ساڵی ۱۳۹۶ و هەروەها چالاکی بواری مافەکانی منداڵان، بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی رژیم ناچار بە بەجێهێشتنی زێدەکەی کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فایەق ڕەسووڵی، دوایین جار دوای گەڕانەوە لە سەفەرێکی کاری لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری حاجی ئۆمەران، لێپرسینەوەی لێکرا و دەستیان بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەیدا گرتبوو.
ئەو سەچاوە ڕایگەیاند کە: “هەر لەو ڕۆژی گەڕانەوەیدا و لە حاڵێک کە فایەق ڕەسووڵی بۆ بەیانی ڕۆژی دوایی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بانگکرابوو، شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و لە ئاکامدا، ئەو چالاکە مەدەنییە، بۆ هەمیشە ماڵ و زێدەکەی خۆی بەجێ دەهێڵێت.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بنەماڵەی فایەق ڕەسووڵیش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە هەڕەشەیان لێکراوە و بەسەختی لەژێر گوشاری بەردەوامی ئەو ناوەندە ئەمنییە داندراون. شایەنی باسە کە، فایەق ڕەسووڵی، دامەزرێنەری ڕێکخراوی مەدەنیی منداڵان لە پیرانشار و لە چالاکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای حەوت کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.