فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چاودێریی توند و دانانی خاڵی پشکنین لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023

لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی “ژینا (مەهسا) ئەمینی” ژمارەی ئەو هێزانەی بە جلوبەرگی سپای پاسدارانەوە لە خاڵەکانی پشکنین‌دا جێگیر کراون زیادی کردووە. ئەو ئۆتۆمبێلانەی ڕەقەمی سەقز نین لە لایەن ئەم هێزانەوە ڕادەگیرێن  و پشکنین بۆ شۆفێر و سەرنشینەکانی دەکرێت. 
هەروەها جگە لەو پارچە بتۆنیانەی کە بۆ کۆنترۆڵ کردنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکان بەکاردەهێنرێن، لەمپەری ئاسنینی نووک تیژیان لە پشت ئەم پارچە بتۆنیانە داناوە، ئەو هێزانە کە لەسەر بورجی چاودێری جێگر کراون بە بینی ئۆتۆمبێلە نامۆکان، لەمپەڕە ئاسنینەکە دەکێشن تا لەڕێگەی پەنچەر کردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕێگە لە ڕۆیشتنیان بگرن. 
لە هەمان کات‌دا، لە شەوی ڕابردووەوە، چەندین ئامێری حەفارە لە ڕێگای بۆکان-سەقز جێگیر کراوە ، لە سەقز هیچ شتێک ئاسایی نییە.