فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چاوپۆشی ڕژیم لە داواکاریەکەی سەبارەت بە سڕینەوەی ناوی سپای پاسداران
پێنجشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۱   |  04-08-2022

”واڵ ستریت ژورناڵ” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ڕۆژاواییەوە نووسیویەتی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا بەوە ڕازی بووە کە داواکاریی خۆی بۆ لابردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانی ئامریکا وەلا بنێت، بەڵام هەروا داوای گەرەنتیی بەهێز بۆ نەچوونەدەری دووبارەی ئامریکا لە بەرجام دەکات.
ئەو بەرپرسە بە ئاماژە بە دەسپێکردنەوەی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن بە واڵ ستریت ژورناڵی وتووە: ”دەبێ هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنێک لە وتووێژەکانی بەرجام بەدەست بێت و ئەگەر وتووێژەکان بە ئەنجامی کۆتایی گەیشت، دواتر دەبێ وەزیرانی دەرەوە بۆ واژۆی کۆتایی لە ڤییەن حوزووریان هەبێت.”
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی وتووێژەکان، هەواڵدەریی ”ڕۆیتێرز” باسی لەوە کردووە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتێک بە وڵاتانی ئەندام ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی دامەزراندنی سێ کاسکەیدی سانتریفیوژی پێشکەوتووی ”ئای ئار ٦” لە دامەرزاوەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە نەتەنز تەکمیل کردووە.