چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی و ماموستایانی شارستانی سەقز و زێوییە لەگەڵ لوقمان ئەڵڵامورادی
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی و ماموستایانی شارستانی سەقز و زێوییە و موعەلیمانی دیکەی ئەمشارە، بە نوێنەرایەتی لە هاوکارەکانیان و بۆ پشتیوانی لە لوقمان ئەڵڵامورادی کە بە شێوەی نادادپەروەرانە لەسەر کار دورخراوەتەوە، چاوپێکەوتنیان کرد.
بەشداربووانی ئەم دیدارە لەئاست دەرچوونی حوکمی نادادپەروەرانە بۆ ژمارەیەک لە موعەلیمانی کوردستان بەتایبەت بۆ ناوبراو، ناڕەزایەتییان دەربڕی و جەختیان لەسەر مافی ڕەوای ڕێکخراوە سێنفییەکان بۆ چالاکی یاسایی کردەوە. لەم دیدارەدا هەروەها جەخت لە پشتیوانی لێبڕاوانە لە موعەلیمانی دەرکراو کرایەوە و ڕاگەیەندرا کە لە سەرجەم ڕێگا یاسایی و مەدەنییەکان، بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی ئەم زوڵمە لەدژی هاوکارەکانیان کەڵک وەردەگرن.