ڕۆژی هەینی دوازدەی مانگی جۆزەردان چلەمین ساڵڕۆژی ئێعدامی جەنایەتکارانەی ٥٩ کەس لە تێکۆشەران و تازەلاوانی شاری “مەهاباد”ە. ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی مه‌هاباد، ٥٩ كه‌س له تازه‌لاوان و لاوانی ئه‌مشاره‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كرد. ئێعدامكراوان پێشتر له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵاندا به‌ڕێكه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار ڕفێندرابوون و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌كیان تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ بوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان له ده‌بیرستانه‌كانی مه‌هاباد ده‌یانخوێند.
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢، خەڵکی مهاباد بەرەوڕووی ڕاگەیاندراوێک لە لایەن فەرمانداریی بوونەوە کە لە ئاستی شاردا بڵاو کرابۆوە. لەم ڕاگەیاندراوەدا ناوی ٥٩ کەس لە ئێعدام کراوەکانی تێدا هاتبوو. ” حەمید ڕەزا جەلایی پوور”، فەرمانداری جەنایەتکاری ئەوکاتی مهاباد دەستوری بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاگەیاندنەی لە ئاستی شاردا دابوو.
له‌و ڕۆژانه‌دا “محه‌ممه‌د برووجێردی” بیرمه‌ندی نیزامی سپای پاسداران له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژرابوو. كوژرانی برووجێردی بۆ ڕژیم یه‌كجار گرینگ بوو. ئه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كیی عه‌مه‌لیاتی سپا له غه‌ربی ئێران بوو و گشت عه‌مه‌لیاته‌كانی سپای هیدایه‌ت ده‌كرد. کوژرانی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی لێكهوتهوه. هاشمی ڕەفسەنجانی و میرحسێن موسەوی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات، کە ئێستا جلی سەوزی ئیسلاح تەڵەبیی کردووەتە بەر بەتوندی هێرش دەکەنە سەر گرووپە سیاسییەکانی کوردستان و داوای پێداگریی زیاتر دەکەن و هۆشدار بە حیزبە سیاسییەکانی کوردستان دەدەن. “مۆحسێن ره‌فیق دووست” وه‌زیری سپای پاسدارانیش باس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات. ڕژیم کە لە بەرەکانی نەبەرد لەگەڵ پێشمەرگە گورزی گرانی وێکەوتبوو و وەک ماری بریندار لەخۆی دەهاڵا، بڕیاریدا کە بە ڕشتنی خوێنی لاوان و تازە لاوانێک کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک ڕفاندبوونی و زیندانیی كردبوون، تۆڵە لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە خەڵکی خۆڕاگری مهاباد بکاتەوە.
“حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پوور” فه‌رمانداری مه‌هاباد، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم سه‌نجه‌قی”، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای حه‌مزه، “ناتق نووری”، وه‌زیری ناوخۆ، “حسێن شێخ عه‌تار” ئۆستانداری ئه‌وكاتی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و له تۆمه‌تبارانی قه‌تڵی شاپوور به‌ختیار، “غولامره‌زا حه‌سه‌نی” ئیمام جومعه‌ی شارستانی ورمێ، به‌ڕێوه‌به‌ر و بڕیارده‌ری كوشتاری قاڕنێ و قه‌ڵاتان، “سه‌ید حسێن مووسه‌وی ته‌بریزی” دادستانی گشتی، “سه‌یاد شیرازی” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌ش له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ناویان له لیستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جهنایهدا هاتووه.
ئه‌م ٥٩ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ڕوانه‌ی شاری ته‌ورێز كران و له دادگایه‌كی چه‌ند دهقیقهییدا، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێك دژبه هیچ كامیان بسه‌لمێندرێ، به ئێعدام مه‌حكووم كران و ئێعدام كران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانییانه هه‌رگیز له شوێنی ناشتنی ئازیزانیان ئاگادار نه‌كرانه‌وه.
لە چلەمین ساڵڕۆژی ئەم کردەوە جەنایەتکارانەیەی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، شاری قارەمانی مەهاباد و لاوانی سووری شۆڕشگێڕی بوونەتە قەڵای بەهێزی خەبات لەپێناو ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئیسلامیی سەرمایە. لەم ڕۆژەدا ڕێز لە یاد و بیرەوەریی ئەم ئازیزانە دەگرین و ستایشی خۆڕاگری و سەبووریی بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەین. ناوی گیانبەختکردووان بریتین لە:
غوڵام ڕەزا بارزی، حەسەن جهانیان، عەلی بانەیی، محەممەد عەلیاڵی، محەممەد ئەمین سەفا، هومایون نیلوفەر، مەحموود ڕیازی، محەممەد حسێنی، عەباس حسێن پوور، کازم خاتونی، عەلی مەزنە، عەبدوڵڵا تەجەریان، ڕەحمان ڕەحیمی، عەلی گەڵپەرست، مستەفا عیسمەتی، خالەق بارزانی، یوسف ئەیازی، کەماڵ چاوشی، حەسەن ڕەحمانییان، خالد سەفایی، خالد ڕەحیم ئازەر، سەید ئیبراهیم ئەحمەدی، محەممەد مەسعودی، محەممەد ئەبوبەکری، وەفا ئەلیاسی، مەنسور جەناح، مەحەممەد ئەمین ئەحمەدی، محەممەد سەلیمی، فەرەیدون شەنگە، عەلی بازیان، خدر ڕەنگین، ئەبوبەکر شوکری، ماشەڵڵا نادری، هەژار کەریمی، کەمال کەریمی، کەریم ڕەحیمییان، یوسف حەبیب پەنا، محەممەد فاروق بازیار، ئیبڕاهیم ئەمینی، ساڵح مام ئیبڕاهیمی، شوکری نادری، مستەفا فەقری، عەلی غەوارە، عەلی سەلاحی، مەلا حەسەن لاجوەردی، سلێمان حەسەن زادە، یوسف حەسەن زادە، کەریم کاوە، سەید مەحموود سەید مەحموودی، حامد مەحـموود کەندی، حسێن کەلهوڕی، عەباس یوسفی، سیامەک سەقزی، عەلی ئابادە، کامران زاهیر حجازی، ساڵح فەرهودی، مەقسود مەحموودی، ئەحمەد کەڕوبی، ڕەحمان خزر پوور
وتەی ڕۆژی تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە