فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتنی یەکگرتووانە و سەرتاسەری کامیۆنداران لە زیاتر لە ٧٠ شاری ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە گرانی لەڕادەبەدەری پارچەی یەدکی، چوونەسەرەوەی حەقی بیمە، کەمبوونی سەهمیەی سووتەمەنی، حەقدەستی لەخوارەوە و گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ١٤٠٤، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو.
شایانی باسە، لە چوارەمین ڕۆژی ئەم مانگرتنە، هێزەکانی ئینتزامی لە شاری سنە، هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی کامیۆنداران و ژمارەیەکیان دەستبەسەر کردوون.