چوار خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو لە ئیلام بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لێوەکانی خۆیان دووریەوە
سێشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۲   |  05-09-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان، سێ بەندکراوی خەڵکی ئاودانان بەناوەکانی وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەد حوسێن حاسڵی و دکتۆر بەختیار محەممەدزادە خەڵکی دەڕەشار بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بارودۆخی ڕاگیران و خراپی تەندروستی وەحید چاوران لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلام بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لەخواردن گرت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دەستبەسەرکراوانە لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانان لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینایان لە ڕێگای مانگرتن لە خواردن، لێوەکانیان دووریەوە. ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی وەحید چاوران، بەهۆی “بەزۆر دەرخواردانی بەردەوامی دەرمانی عەساب” لە دەستبەسەرگە ناجێگیرە و ئەم لاوە تووشی ڕەفتاری بێ ئیرادەی خۆی بووە.