ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، قه‌سری شیرین و كیاكۆلا له پارێزگای مازه‌نده‌ران كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی سیمبان له شارستانی كیاكۆلای سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری مه‌شهه‌د كرێكارێكی جۆشكار به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی قورس به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری قه‌سری شیرین، دوو كرێكار به‌هۆی به‌رقگرتوویی له خانوویێكدا به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له ئێرانشار، چه‌ند كرێكار له‌ژێر خاكدا گیریان خواردووه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بۆ ڕزگاركردنیان نه‌چووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كرێكاران و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.