چوار مامۆستای خەلکی دیواندەرە هێشتاش لە دەستبەسەری دان
چوارشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۱   |  06-07-2022
چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە دوای تێپەڕینی ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم چوار مامۆستا دەستبەسەر کراوە، لە ماوەی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا ئەو چوار مامۆستایە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و تەنیا دوو جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە ماڵەوە گرتووە.