فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوار هاووڵاتی خەڵکی سەقز بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزران
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتی خەلکی سەقز بە ناوەکانی ”زانکۆ مەسعودی”، ”محەمەد فەدەوی”، ”محەمەد مەهجور” و ”ڕەحمەتوڵڵا سالحیان”، کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن هیزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوون، لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزران.

”زانکۆ مەسعودی”، ”محەمەد فەدەوی” و ”ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون و ”محەمەد مەهجوریش” ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ئەمسال دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە ئەو هاوڵاتییانە هەتا ئێستا لە مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون و هەروەها لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵخراوی ئەم هاووڵاتییانە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.