فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوار هاوڵاتی خەلکی دەرەشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە ڕفێنران
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

لە ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەز، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی شارستانی دەرە شار لە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی پەیام ڕەزایی، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی نوورەدین، پەیام ڕەزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی موزەفەر، زوبەیع قولیزادە، ساڵ و ستار زیدی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لەو شارە ڕفێندراون.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە و سەرەڕای بە دوادچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردە ستدا نییە.
شایانی باسە کە خەڵکی ناڕازیی شارستانی دەرە شاری سەر بە پارێزگای ئیلام، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بۆ یەکەم جار ڕژاونەتە سەر شەقامەکان کە دوای هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئەو ناڕەزایەتییە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.