شورای سنفیی زانکۆی داروسازی کرمانشا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگەیاند: ٧ کەس لە ئەندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانکۆی پزیشکیی کرمانشا به بیانووی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ده‌رچوونی خۆێندكارانی ئه‌و زانكۆیە له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جێگیری پەروەردەی زانکۆی پزیشکیی کرمانشا فەرمانی دەرکرانی ئه‌و حه‌وت مامۆستایه‌ی داوه. مامۆستایانی زانکۆی داروسازی کرمانشا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند:”ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی خوێندکاران و بنەماڵەکانیان لەگەڵ ١٢ کەس لە مامۆستایانی كۆلیجی داروسازی بەڕێوەچووه و پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە، مامۆستایان ڕێوڕەسمەکەیان بەجێهێشتووه. درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌به‌شداری خۆێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی به‌مامۆستایانی ده‌ركراوه‌وه نییه و سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌شبه‌ڵه‌كیان گرتووه هه‌موویان ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه كه شایانی سزادان بن.”