فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ئاماری دەستبەسەرکردنەکان لە ئێران
سێشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۱   |  25-10-2022

ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و بێ سه‌روشوێنكراوان لە لایەن هێزە سەکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە له‌ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رسیه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا به‌ ڕێژەیەیەکی زۆر گەیشتووە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان بەلایەنی کەمەوە ٧ هه‌زار کەس ڕاگه‌یاندووه‌. بە وتەی هەڵسووراوانی مەدەنی و سیاسی تا ئێستا زانیاری و ئاماری زۆر لە دەستگیرکراوان تۆمار نەکراوە و ژمارەکانیش زۆر کەمترن لە ژمارەی راستەقینەی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان. بەڵام بەراورد دەکری ژمارەیان لە سەروی ١٠ هەزار بێ.