چوونەسەرەوەی رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە ئیران
یەکشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۱   |  24-07-2022
بەپێی ناوەندی ئاماری رژیم، ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەچاو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە ئێران گەیشتووەتە ٥٤ لەسەد. ئەو ئامارە دەرخەری ئەوەیە کە بنەماڵەکان بە شێوەی نێوەنجی ٥٤ لەسەد زیاتر لە پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠، بۆ کڕینی کۆمەڵێک پێداویستی و خزمەتگوزاریی دیکەیان خەرج کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە بە بەراورد لە گەڵ مانگی پێشووی ئەمساڵ ٤.٦ لەسەد بووە کە لەچاو مانگی پێشوو ٧.٦ لەسەد کەمتر بووە. هەڵاوسانی مانگانە بۆ گرووپە سەرەکییەکانی “خۆراک و خواردنەوە و تووتن” و “کاڵا و خزمەتگوزارییە ناخۆراییەکان” بە ڕیز ٥.٧ و ٣.٨ لەسەد بووە.