فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی زانستی پێشگرتن بە خۆکوژی لە ئێران، ڕایگەیاندووە: لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، ئاماری خۆکوژی ٥١ لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ئەم ئامارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئێران کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. حەمید پەیرەوی هەروەها سەبارەت بە هۆکارەکانی خۆکوژی ڕایگەیاندووە: زۆربەی حاڵەتەکانی خۆکوژی پێوەندی بووە بە بێبەش بوون لە کار، نەبوونی خانوو، نەبوونی خزمەتگوزاری پەروەردەیی، نەبوونی خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی و بەگشتی چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری لە کۆمەڵگا.