چوونەسەرەوەی ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان لە مەهاباد
یەکشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-06-2025

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “نورەدین دودکانلومیلان”، “ئومید رەش” و “ئەسعەد رەسوڵزادە” خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز”ی سەر بە مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە گوێرەی زانیارییەکان؛ سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “کەیوان مامە گوڵی” خەڵکی گوێک تەپەی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا، ٧ هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.