لە حاڵێکدا کە پێشتر هەواڵی دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی بڵاوکرابوویەوە، بەدوای ڕاگەیاندنی ناوی ٨ کەسی دیکە، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی هەینی بۆ ١٧ کەس بەرز بوویەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم هەشت کەسە بریتین لە “عەلی زەردکوهی، ئیبراهیم میرکازهی، حەمید میرکازهی، عەبدولباست کاشانی، محەممەد سادق بەراهوویی، عەبدوڵڵا بازانزهی” و دوو کەسی دیکە کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە بە ناوەکانی “عێرفان و نیما کەبدانی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، “یاسر توتازهی، روحوڵا شەبەخش، حامد خارکوهی، عەلی ڕیگی”، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون. هەروەها دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “پەرویز ڕیگی، عەبدوڵڵا خەرووت، سەعید گرگیچ و ئیبراهیم گرگیچ”، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون. پێویست بوترێ کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیانە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندرووستیان لەبەر دەستدا نییە.