فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۴   |  03-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، کاتژمێر ۱ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئیسماعیل سانیار” تەمەن ۴۵ ساڵ و بەندکراوی سیاسی پێشوو خەڵکی گوندی داشبەندی بۆکان دەستبەسەر کرا. بەهەژمارکردنی ئەم هاووڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە شاری بۆکان بۆ ١٢ کەس بەرزبوویەوە.
ئیسماعیل سانیار مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی) لە لایەن لقی ۱۰ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بە ۲ ساڵ و ۶ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەو هاووڵاتییە دواتر بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە و کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لە زیندان ئازاد کرا. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئاوات عەلیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێخلەری سەر بە شاری بۆکان و ئەنوەر ئیبراهیمزادە، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.