چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا ڕایانگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئەنجلێس گیانیان لەدەست داوە بۆ ٢٤ کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات دەسەڵاتداران داوایان لە هەزاران دانیشتووی ئەیالەتی کالیفۆرنیا کردووە، دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. هەروەها دەسەڵاتدارانی لۆس ئەنجلێس ڕایانگەیاندووە، ٥٨ هەزار باڵەخانە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە مەترسییان لەسەرە، هاوکات فەرمانی گواستنەوەی نزیکەی ١٥٣ هەزار کەس دەرچووە.