فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر ڕەجایی لە بەندەرعەباس
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵان لە بەندەر ڕەجایی لە شاری بەندەرعەباس، هەتا ئێستا ٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، وتەبێژی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس، ماددە کیمیاییەکانی ناو کۆنتێنەرەکانی بەندەرەکە بووە.