فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزە لە تورکییە و سوورییە
هەینی ۲۱-۱۱-۱۴۰۱   |  10-02-2023

بەپێی دوایین ئامارەکان لە ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، زیاتر لە ٢١ هەزار کەس لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی تورکییە و سورییە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ئامارانە، ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس لە تورکییە گیانیان لەدەست داوە و ٣ هەزار و ٣٧٧ کەسیش لە سوورییە گیانیان لەدەست داوە و هەروەها  ٧٥ هەزار و ٦٠٠ کەسیش لە تورکییە و سوورییە بریندار بوون.