چوونەسەرەوەی ژمارەی ڕفاندنی هاووڵاتییان لە دێهلۆران
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023

ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئابدانان بە ناوی “سەعید پوورماسبی” تەمەن ٣٤ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری دێهلۆران ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢۵ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری دێهلۆران بە ناوی “حسێن باپیروەند” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئەمەڵە کاتێکدایە کە پێشتر چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆران بە ناوەکانی “فەشارد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی و هەروەها عەزیم یادگار و هاوژینەکەی بە ناوی سەفوورا مەلەکی” هەر لەو ڕۆژەدا، دەستبەسەر کرابوون.