فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چڕبوونەوەی هێرشە دڕۆنیەکانی نێوان ڕووسیە و ئۆکراین
پێنجشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۳   |  28-03-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکراین ڕایگەیاند: کە ڕووسیە لە ماوەی یەک شەودا ١٣ دڕۆنی “شاهێد”ی بەرەو ئۆکراین هەڵ داوە، کە ١٠ دانەیان لە ناوچەکانی خارکیڤ، سومی و کیێڤ خراوەنەتە خوارەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد لە باشووری ڕووسیە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە تێلگرامی خۆیدا نووسیویەتی، یەگانی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیە، ١٨ ئامانجی ئاسمانییان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراین خستووەتە خوارەوە، کە بەو هۆیەوە کەسێک بریندار بووە و زیانی ماڵیشی لێکەوتووە. هێرشی بەرفراوانی دڕۆنیی ئۆکراین بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا وای کردووە مۆسکۆ نەک هەر لە سەرەتای مانگی مارسەوە هەناردەکردنی بێنزین قەدەغە بکات، بەڵکوو هاوردەکردنی بێنزین لە بێلاڕووسەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ڕووسیە کە سەردەمێک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی بەنزین بوو ، ئێستا لە بازاڕی نێوخۆدا ڕووبەڕووی کەمی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین بووەتەوە.