چڕکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی شەهریار محەممەدی
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
بەگوێرەی زانیارییەکان، “عەلی محەممەدی” باوکی شەهریار محەممەدی کە کوڕەکەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا گیانی لەدەست دابوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەلی محەممەدی لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندان ، پاش سەردانی گۆڕی بەشێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا و گیانبەختکردوو ژینا ئەمینی لە شاری سەقز، دەستبەسەر و دوای ١٧ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز. شایانی باسە، ناوبراو دواتر بە دانانی بامتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراوە.