وەزیری خەزێنەی ئەمریكا، چین ئاگادار دهكاتهوه سەبارەت بە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە ڕوسیه لە پاش پەلاماردانی ئۆكراین و دەڵێت” پەیوەندییەكانی كاریگەرییان دهبێت لەسەر تێكەڵبوونی وڵاتەكە بە ئابوری جیهانی”.
یلین لە وتارێكیدا لەبەردەم ناتۆ ڕایگەیاند”سیاسەتەكانی چین بەرامبەر بە ڕوسیه، دەكرێت هەڕەشە لەسەر ئامادەیی وڵاتان دروستبكات بۆ هاریكاریی و دامەزراندنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەگەڵ پەكین”، نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵسوكەتەكانی ڕوسیه و كاریگەرییان لەسەر نرخی خۆراك لە جیهان، دهڵێت جەنگی ڕوسیه لە ئۆكراین كارێگهری لهسهر ئابوری جیهان دهبێت.
وەزیری خەزێنەی ئەمریكایی دەڵێت ”دەكرێت ڕوسیه كۆتایی بەو جەنگە ناپێویستە بهێنێت لەماوەیەكی نزیكدا و دەكرێت كاریگەرییەكانی كەمبكرێتەوە”، لەگەڵ ئەمەشدا ڕوسیه كاتێك بڕیاریدا ئۆكراین داگیربكات، خۆی لە سیستمی دارایی جیهانی هێنایەدەر.