چین بەرپەرچی گەمارۆی ئەمریکا لە سەر روسیە دەداتەوە
سێشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۱   |  29-03-2022
رۆژی دووشەممە ٨ی خاکەلێوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بەرپرسانی وڵاتەكەی رێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر روسیادا سەپاندوونی.
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی چین، سزاكانی ئەمریكا بۆسەر روسیا پاساوێکیان نییە و زیان بە بەرژەوەندیی چین دەگەیەنن. لەبەرئەوە کە چین پەیوەندیی بازرگانی و ئابوریی لەگەڵ ڕوسیا هەیە. كەوایە چین هەموو ڕێكارێكی پێویست دەگرێتەبەر و بە هێزەوە مافی ڕەوای كۆمپانیا و كەسایەتییەكانی وڵاتەكەی دەپارێزێ.
شایانی باسە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ڕوسیا و ئۆكراین، ئەمریكا چەند جارێك هەڕەشەی لە چین كردووە کە ئەگەر هاوكاریی ڕوسیا بكات، سزای بەسەردا دەسەپێنێت.