چەند ئیتحادیەی گەورەی کریکاری سەرکوتگەریەکانی رژیمیان مەحکووم کرد
یەکشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۱   |  09-10-2022
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند ڕێكخراوی جیهانی كه نوێنه‌ری سه‌دان ملیۆن كرێكارن، خوازیاری زیادکردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بوون.
چه‌ندین ڕێكخراوی گه‌وره‌ی كرێكاری جیهان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری بردنه سه‌ره‌وه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژیمه دڕنده بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆنفێدراسیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان و كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری ئیتحادییه كرێكارییه‌كان بۆ هاوكاری و به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فێدراسیۆنی جیهانی كرێكاری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ كردووه.