چەواشەکارییەکانی ڕژیم تەواوی نایە
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، “عەلی بەهادۆری جەهرۆم” وتەبێژی ڕژیم لە دانیشتنێکدا لەگەڵ کۆمەڵیک لە خوێندکارانی یەکێک لە زانکۆکان وتوویەتی: کە حکوومەت لە بەرانبەر خۆپیشاندەران، هێمنانە جووڵاوەتەوە و وەکوو “منداڵانی خەتاکار”ی خۆی چاوی لێکردوون.
ئەو بەرپرسەی ڕژیم لە هەوڵێکی چەواشەکارانەدا وتوویەتی: کە بۆ ڕژیم زۆرئاسان بووە کە بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران لە فیشەکی جەنگی کەڵک وەربگرێت و هەر کەس لە ماڵ بهاتبایە دەرەوە تەقەی لێ بکرێت، بەڵام ڕژیم ئەو کارەی نەکردووە چونکە ناڕازییانی بە منداڵ و بنەماڵەی خۆی زانیوە.
وتەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕژیم لە کاتێکدایە کە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەریی خەڵکی ئێراندا تا ئێستا زیاتر لە ٣٢٠ کەس کوژراون کە ٤٨ یان منداڵن.