فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چەواشەکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دۆسییەی “ژینا ئەمینی”دا
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022

هەواڵدەری “فارس”ی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە زمانی سەرچاوەیەکی سەر بە ڕژیمەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە ڕاستییەکانی ڕووداوە کە بشارێتەوە و چەواشەکاری لە چۆنییەتیی ڕووداوەکە و باری تەندروستیی “ژینا”دا بکات.
ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردووەتەوە کە: “ژینا دوای ئەوەی کە جەڵتە لێی داوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە دوو جاری دیکە تووشی جەڵتە بووە و لە(سی تی ئێسکەن)ێک کە بۆی گیراوە، ناوبراو نەخۆشیی دڵی هەبووە”.
ئەو هەواڵدەرییە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە “ژینا” لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تۆمۆری مێشکی هەبووە و تووش بە نەخۆشی دیابێت بە ڕێژەی زۆر بووە.
ڕژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە پاساو بۆ کوشتنی ژینا بێنێتەوە و ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە پەردەپۆش بکات.