فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاخستنی خوانی خاڵی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە لایەن کرێکارانی ڕێگای ئاسنی لۆرستان
سێشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۳   |  26-03-2024

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارانی ناڕازی ڕێگای ئاسنی لۆرستان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و خوانی خاڵییان ڕاخستووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی بەشی فەننی ڕێگای ئاسنی لۆرستان، رۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە، لە ئاست نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان بە ڕاخستنی خۆانی خاڵی، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەمە لەحاڵێکدایە، شیرکەتی تراوێرس کە شیرکەتێکی گەورەی خسووسییە، لە دانی حەقدەستی ئەم کرێکارانە خۆی بواردووە و ئەمەش کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ کرێکارانی بەشی فەننی ڕێگای ئاسنی لۆرستان پێکهێناوە.