فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ١٤ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۴   |  21-05-2025

لەدرێژەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵک بە دژی سیاسەتەکانی ڕژیم لەئاست، چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵک و کۆمەڵگا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤، شارەکانی ئێرانی شایەتی ئێعتڕاز و ڕێپێوانی کرێکاران و بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە شیرکەتی “سەمین پێترۆشیمی سەلمان فارسی” لە ناوچەی تایبەتی ئابووری ماەشەهر، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە نانواخانەکان لە شارەکانی ساری، خوڕەمئاوا، نیشابوور، یەزد و تاڵش، کۆمەڵێک لە خوازیارانی پڕۆژەی یەکەی نیشتمانی لە تاران و ژمارەیەک لە کارمەندانی شاغڵ لە نووسینگەی سەهامی عەدالەت لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە لە شوێنە پەیوەندیدارەکان، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەوڵەتی بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری لە کرماشان، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت لە ئەهواز و ژمارەیەک لە کرێکارانی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و کارمەندانی شاغڵ لە شارۆچکەی پیشەسازی شیراز، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان و کۆمەڵێک لە شۆفیر کامیۆنەکانی گواستنەوەی گشتی لە زابۆل، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.