فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022

جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە تازەترین دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان و ئێران، باسی لەسەر پرسی ژینا و ڕاپەڕینی خەلکی ئێرانی کرد. ناوبرا لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە بارودۆخی کوردستان کرد و وتی: خەڵکی کوردستان لە ئێران لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا لە سەرەتاییترین مافی مرۆڤایەتی بێبەش بوون، بۆ نموونە ژینا ناوێکی کوردییە، بەڵام ڕێگریی لە بەکارهێنانی ناوەکەی کراوە و کۆماری ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ناسنامەی کوردی و ڕادەبڕینی کوردی نادات.
ڕێپۆرتێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە سەرکوتی لەڕادەبەدەری خەلکی ئیرانی کرد و لەسەر مەسەلەی خەلکی کوردستان ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان لە مافی ناسنامە، زمان و ڕادەربڕین بێبەری و بێبەشن، بۆیە ناڕەزایەتییە مێژووییەکانی کوردەکان گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.